رەوتی حیكمە لە راکان جبووری هاتە دەنگ

:: PM:01:57:26/09/2020 ‌
نوێنەری رەوتی حیكەمەی نیشتمانی لە شاری كەركووك نیگەرانی و تووڕەیی رەوتەكەی لە كارەكانی راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركوك دەربڕی و پێداگری لەوە كرد هەنگاوەكانی پارێزگار خزمەت بە پێكەوەژیانی نەتەوەكان ناكات.
جیاوازی لە نێوان نەتەوەكاندا دەكات

ئەمڕۆ شەموو 26ی ئەیلوول، نەجات حوسێن نوێنەر رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم لە پارێزگای كەركوك  بە "وشە"ی راگەیاند، ئەوان وەك رەوتی حیكەمە لە پاێزگای كەركوك لە شێوازی حوكمڕانی ڕاكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك نیگەران و ناڕازین.

زیاتر روونی دەکاتەوە، هەنگاوەكانی پارێزگاری كەركووك خزمەت بە پێكەوەژیانی نەتەوەكان ناكات لە شارەکە، چونكە لە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و لە گەیاندنی پرۆژە بە ناوچەكانی كەركووك جیاوازی لە نێوان نەتەوەكاندا دەكات، ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتییانی کورد و تورکمانی لێ كەوتووەتەوە و ئێمەش دركمان بە نیگەرانییەكانی شەقام كردووە.

نوێنەری رەوتی حیكمەی نیشتمانی كە خۆی لە پێكهاتەی توركمانە لە كەركووك، نەیشاردوە ئەوان ئەو نیگەرانییانەیان بە سەرووی خۆشیان گەیاندووە و هۆشداریشیان داوە لەوەی هەڵسوكەتی پارێزگاری كەركوك لە بەرژەوەندی خەڵكی ناوچەكەدا نییە.

كاروان حەسەن، وەك چالاكێكی كەركووك بۆ "وشە" دەڵێ، ئەوە یەكەم كاردانەوەی رەوتێكی شیعەیە دژ بە راكان جبووری، هاوكات دەبێتە هۆكارێك پشتیوانییەكانی پارێزگار روو لە لاوازی بكات.
 
دووپاتی دەکاتەوە نیگەرانی رەوتێكی شیعە لە كاتێكدایە كە پارێزگارە سەپێنراوەکە لەم ماوەیەدا رێگەی بۆ هاتنی عەرەبی هاوردەی شیعەش خۆش كردبوو بۆ پارێزگای كەركووك .

لەپاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەركوك وناوچەكوردستانیەداگیركراوەكان گەوتنە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی ،لەوكاتە راكان جبووری وەك پارێزگاری كەركوك بەسەر شارەددا سەپێنراوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان