پارێزگاری هەولێر: پەلە بكرێت لە تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان

:: PM:03:08:26/09/2020 ‌
پارێزگاری هەولێر داوای سزادانی ئەو كەسانە دەكات ئاژەڵی كێوی ڕاو دەكەن و داواش دەكات پەلە بكرێت لە تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئەیلوول، فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە گفتوگۆیەك بۆ پارستنی ژینگە لە هەولێر رای گەیاند، پاراستنی ژینگەی سنووری پارێزگای هەولێر پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە شارەوانییەكان بەمزووانە هەڵمەتێكی ژینگەسازی و چاندنی دار دەست پێ بکەن.

پەلەكردن بۆ بەناوكردنی خانووە زێدەڕۆكان و رێگریكردن لە هەر دیاردەیەكی زێدەڕۆیی لە سنوورەكە كرد
پارێزگاری هەولێر گوتی، پێویستە بەشێوەیەك سنوورەكە خاوێن بكرێتەوە و ئەو دارانەی دەچێندرێت، تەنیا چاندن نەبێت، بەڵكوو سیستەمی دانانی قەترەی ئاو دابنرێت بۆ ئەوەی لە بێ ئاوی بپارێزرێن، باسی لە پەلەكردن بۆ بەناوكردنی خانووە زێدەڕۆكان  و رێگریكردن لە هەر دیاردەیەكی زێدەڕۆیی لە سنوورەكە كرد.

پارێزگاری هەولێر پێداگری لە پاراستنی ئاژەڵ و سیمای جوانی دارستانەكان كرد و گوتی پێویستە ڕێگری بكرێت لە ڕاوكردنی ئاژەڵ لە هەندێ سنووری ناوچەكە، هەروەها پێویستە ئەو كەسانە سزا بدرێن كە ڕاوی ئاژەڵ دەكەن و ئەمەشی وەك پارێزگاریكردن لە ژینگەی دارستانەكان.




وشە - رامیار جەواد