چین پەرە بە هاوردەی نەوت لە ئەمریکا دەدات

:: PM:04:18:26/09/2020 ‌
لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا چین بڕیاری داوە نەوتی زیاتر لەم وڵاتە بکڕێت و پێشبینی کردووە ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردن بیباتەوە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا ئاڵۆزتر ببن.

چین لەم مانگەدا رۆژانە 867 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئەمەریکاوە هاوردە کردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەکە بۆ 900 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرز بووەتەوە.

بەشێک لە پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی هاوردەکردنی نەوت لە ئەمەریکا کاتیی دەبێت وەک چۆن لە چەند مانگ لەمەوبەریش چین لە پڕ نەوتێکی زۆری هاوردە کرد.
چین هەوڵی دا بە نەوتی هەرزان کۆگاکانی نەوتەکەی پڕ بکات

ئەوکات نرخی نەوت کە زۆر دابەزیبوو چین هەوڵی دا بە نەوتی هەرزان کۆگاکانی نەوتەکەی پڕ بکات و لە کاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت و دیسان کاتێک کۆگاکانی نەوت دووبارە پڕ دەبێت و ئاستی داخوازیش بەو پێویست بەرز نەبێتەوە ناچار دەبێت هاوردە کەم بکاتەوە.

مێهرنیوز بە پشتبەستن بە پسپۆرێکی ئابووری ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی داوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هاوردەی نەوت سەرووی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکات  چونکە پلانی کڕینی نەوت لە ئەمەریکا لە لایەن چین تەنیا بە ئابووری و پێویستییەکان گرێ نەدراوە بەڵکوو بەشێکی بە سیاسەتیش گرێ دراوە.

هەر چەندە کڕینی نەوت لە ئەمەریکا لە قازانجی پاڵاوگەکانی چیندانییە بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە بۆیە هانی کڕینی نەوتی داوە پێی وایە ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردن بیباتەوە دووبارە پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا ئاڵۆز دەبنەوە.



وشە - سلێمان تاشان