ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 32 ملیۆن 812 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 994 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 4270 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 8935 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەموو بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 17769 پشكنین ئەنجام دراوە، 4270 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1431 حاڵەت لە بەغدا و 71 لە نەجەف و 140 لە سلێمانی و 109 لە هەولێر و 271 لە دهۆك و 99 لە كەربەلا و 74 لە كەركووك و 402 لە واست و 464 لە بەسڕە و 83 لە میسان و 136 لە بابل و 300 لە دیوانییە و 225 لە زیقاڕ و 32 لە ئەنبار و 167 لە نەینەوا و 8 لە سەڵاحەدین و 89 لە موسەنا و 169 لە دیالە.
هەر ئەمڕۆ 3652 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1264 لە بەغدا و 199 لە هەولێر و 65 لە سلێمانی و 118 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 68 حاڵەتی مردن، 11 لە سلێمانی و نۆ لە هەولێر و 13 لە دهۆك و دوو لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 345969 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 276918 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 8935 حاڵەت.