به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی چوار تۆمه‌تباری تاوانێكی گه‌وره‌ی كوشتن له هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام گرتنی تۆمه‌تباره‌كان كه‌متر له 10 سه‌عاتی پێچووه.
شه‌وی ڕابردوو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر ماڵێك و كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی تریش بریندار كران، ڕووداوه‌كه دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه گوایه كۆتری یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان له‌سه‌ماڵی كوژراوه‌كه‌دا نیشتووه‌ته‌وه و دواتر كێشه‌كه دروست بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی كه‌متر له 10 سه‌عات تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و سێ له هاوكارانی گرتووه، كه به بڕوای شاره‌زایانی ته‌ناهیی له‌كه‌م وڵاتی دنیادا هه‌یه له‌و ماوه كه‌مه‌دا بكوژێكی سه‌ره‌كی بدۆزرێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتی عه‌مید دلێر نه‌جار به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له 10 سه‌عات تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی هه‌ولێر بگیرێن كه كه‌سێكیان كوشتووه و دوو كه‌س بریندار بوون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چوار تۆمه‌تبار گیراون. هه‌روه‌ك دڵنیایی دا كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر پارێزراو ده‌بن وپۆلیس شه‌و و ڕۆژ بۆ كاره‌كانیان له ئه‌ركدا ده‌بن.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو زۆرترین چالاكی تۆمار كرووه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو عه‌مید دلێر نه‌جار به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماری چالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه جیا له تۆمه‌تبارانی ناوخۆی هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری تری بۆ عێراق و شاره‌كانی تر گرتبوو.