دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕی زیاتر له 500 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی پێداویستی ته‌ندروستی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخان كرد، ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كان دابین كران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی ئهیلوول، بڵاوی كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان پێنج هه‌زار كارتۆن ماسك و دوو هه‌زار گه‌رمی پێ‌و و 20 هه‌زار خاوێنكه‌ره‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین كرا.
سبه‌ی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان لێ ده‌درێ
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بژاره‌یه‌كی بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن تاوتوێ كرد، بڕیار درا كه پۆله سه‌ره‌تاكان ده‌وام بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی تریش به ئۆنلاین درێژه به خوێندن بده‌ن.
سبه‌ی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان لێ ده‌درێ، هێشتا كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی ڕژده له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دابین كردنی ئه‌و پێویستیه ته‌ندروستییانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ بۆ پاراستنی قوتابیان.
شه‌وقی نه‌بی به‌رێوه‌به‌ری یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی كۆیه‌یه و بۆ "وشه" گوتی، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ دابینكردنی پێویستی ته‌ندروستی هه‌نگاوێكی گرنگه و هه‌وڵێكی ڕژده بۆ پاراستی قوتابیان.