ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا كه به خۆفرۆش ناسراون و هه‌ر ڕۆژه و به بیانوویه‌كی جیاواز دژی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌جووڵێنه‌وه، ئێسته ده‌یانه‌وێ پڕۆسه‌ی خوێندن له كوردستان په‌كبخه‌ن.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كه‌ن به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و وه‌ك هاندانێك بۆ خۆپێشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشتگیری داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ویسوویانه هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێبكه‌وێت و ئه‌وان بیگوزانه‌وه بۆ به‌غدا
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوویش ویسوویانه هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێبكه‌وێت و ئه‌وان بیگوزانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌یانه‌وێ به پشتگیری ناڕه‌زایی مامۆستایان له سنووری سلێمانی خۆپێشاندان بكرێ و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده په‌كبخرێ.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی بۆ "وشه" گوتی، له‌ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا به‌رده‌وام دژی داواكاری و خواستی كوردستان مامه‌ڵیان كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ڕه‌نگه هه‌وڵی ئه‌و جاره‌یان بۆ په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی خۆپێشاندان بێ.
هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و كاوه عه‌بدوڵا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و غالب محه‌مه‌د له‌و په‌رله‌مانتارانن كه به‌رده‌وام دژی كوردستان ده‌جووڵێنه‌وه.