هاووڵاتییانی سلێمانی تێگه‌یشتنیان بۆ لاهوور جه‌نگی جیاوازه و پێیان وایه جگه له قۆرخكاری له شاره‌كه‌دا هیچ خزمه‌تێكی به سلێمانی نه‌كردووه.
پێوه‌ند عه‌بدوڵا، هاووڵاتی شاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی نییه یان خزمه‌تێكی بۆ نه‌كراوه كه به ده‌ستی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كرابێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سێكه له‌گه‌ڵ خۆیشی راست ناكات و هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكی چه‌واشه بكات، گوایه خه‌مخۆری هاووڵاتییانه، به‌ڵام ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كاره‌كان ده‌كات، قسه‌و لێدوانه‌كانی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن.
هاوكات سمكۆ كه‌ریم مامۆستا له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه له سلێمانی به‌س خه‌ریكی قۆرخكارییه، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت كاری تێدا ناكات.
هه‌روه‌ك روونیشی كرده‌وه كه هه‌موو جۆره بازرگانییهكیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه، "خه‌ریكه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر سلێمانی و موڵهكهكانیدا، هه‌ر كارێك بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وان ده‌بێت هاوبه‌شبن، به تایبه‌ت له مۆڵه گه‌وره‌كان و كاره بازرگانییه‌كان".
له رابردوو به‌رده‌وام به كاره قاچاخییهكانیان چه‌ندان خۆراك و كه‌لوپه‌ل و ئه‌و ماوه‌یه به‌نزینی خراپ و بێ كوالێتی هاورده‌ی سلێمانی كراوه، كه هه‌مووی ماده‌یه‌كی تێدابووه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی سلێمانی بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئه‌و قاچاخچییه لاهوور بووه.
مه‌ریوان ئه‌مین، هاووڵاتییه‌كی كاسبه‌و ده‌ڵێت، ئه‌وانه له سلێمانی خۆیان پێگه‌یاند و ئه‌وه‌ی باشبوو داگیریان كرد، به‌ڵام تا ئێسته ته‌نانه‌ت پرۆژه‌یه‌كی بچووكیشیان بۆ شاره‌كه نه‌كردووه كه خزمه‌ت به هاوولاَتییان بكات چۆن ده‌توانێت رۆژێك له رۆژان باسی سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.