مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی ئهیلوول، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، له سه‌ر داوای مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی تایبه‌ت ڕێكبخات كه تێیدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سه‌ر جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی چاكسازیی كابینه‌ی نۆیه‌م و ڕێڕه‌وی گفتوگۆكان له گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و شیكردنه‌وه‌ی دۆخی دارایی و ته‌ندروستی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و لێكه‌وته‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
ده‌بێ له 14 ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ
" به پێی ماده‌ی 66 بڕگه‌ی دووه‌م له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت داوا دانیشتنی په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه له سه‌ر بابه‌تێك بدات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌بێ له ماوه‌یه‌كدا كه له 14 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ئه‌و دانیشتنه ڕێك بخات" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ند فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ناچێته په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا بانگه‌شه‌كه‌ی ئه‌وانه له فه‌یسبووك تێپه‌ڕ نه‌بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان خۆی داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات.