دوای شەش مانگ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیش ئەیرلاین بۆ ئیران، دەست بە گەشتەکان کراوەتەوە و بڕیارە هەفتانە چەند گەشتێک لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا ئەنجام بدرێن. بازرگانان ، گەشتیاران و هاووڵاتیان پێشتر هەر لە دەروازەی وشکاییەوە هاتوچۆیان دەکرد.
ئەوکات بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکار بوو لەوەی بڕیاری راوستانی گەشتەکان بدرێت. بریار دراوە حەوت گەشت لە نیوان تاران و ئیستانبوڵ و پێچەوانەش ئەنجام بدرێن.
لە فڕۆکەخانەکانی تاران ئەوانەی دەیانەوێت گەشتی تورکیا بکەن پێویستە بەر لە گەشتکردن دەرەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان لابێت ئەگەرنا رێگەی گەشتیان پێ نادرێت و پێویستیشە ئەنجامی پشکنینەکان نیگەتیڤ بن.
تا دەرچوونی دەرەنجامی پشکنین کەرەنتین دەکرێن.
بەگوێرەی
رادیۆ فڕەنسا هاوکات هەموو ئەو گەشتیارانەش کە لە تاران دادەبەزن پێویستە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان لا بێت و ئەگەر پشکنینیان لا نەبێت ئەوا هەر لە فڕۆکەخانە پشکنینیان بۆ دەکرێت و تا دەرچوونی دەرەنجامی پشکنین کەرەنتین دەکرێن.
جگەلەمە لە فڕۆکەخانەکان سوود لە کامێرای تایبەتیی پێوەری گەرمی لەش وەردەگیرێت و هەموو ئەو گەشتیارانەش بە دەرمانی تایبەتیی دەپڕژێندرێن.
لە دوای چین ئێران لە وڵاتە مەترسیدارەکانی بڵاوبووونەوەی کۆرۆنا بوو و زۆریک وڵاتی ناوچە لە رێگای ئێرانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ گواسترایەوە و هەر بۆیەش زوو رێوشوێنی توند لە سنوورەکان وەرگیرا.