وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه و بریاره‌كه‌یش جێبه‌جێ كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕای گه‌یاند، له‌بریارێكدا به نووسراوی ژماره 7959 له رۆژی 21ی ئه‌یلوولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ده‌یه‌م له یاسای چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا.
یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌یش هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت..
" به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی ماده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروست ده‌كرێت" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وا نووسراوه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه ده‌ستی به چاكسازی كردووه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یش به هه‌نگاوێكی گه‌وره له جێبه‌جێكردنی چاكسازی داده‌نرێ.