حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا دداننانی به‌و زانكۆیانه ڕاگه‌یاند كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و قوتابی كورد لێی ده‌خوێنن.
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه، رازین به داننان به بڕوانامه‌ی ده‌رچووانی زانكۆكانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی تا ساڵی خوێندنی 2014-2015 وه‌رگیراون به‌مه‌به‌ستی راستاندن بۆ بڕوانامه‌كانیان.
هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم له‌گه‌لچ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق ئه‌و پرسه تاوتوێ بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی كورد له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن و كێشه‌یان ئه‌و داننانهبوو.