له دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كێشه‌ی نێوان لاهوور جه‌نگی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، به‌تایبه‌ت كه تا ئێسته لاهوور جه‌نگی ڕێگره له دانانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ.
له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان په‌یامێكی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له 25ی ئه‌یلوولی 2020 كه ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو زیاتر گۆمه‌كه‌ی شڵه‌ژاند. به‌جۆرێك كه په‌یامه‌كه‌ی سووكایه‌تی بوو به كۆسره‌ت ره‌سووڵ و هێرۆ برایم و مه‌لا به‌ختیار، چونكه ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرد.
لاهوور هه‌مان ئه‌و قسه‌ی دووباره كرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پێی گوترابوو. "كاڵفام" لاهوور جه‌نگی به كه‌سێكی كاڵفام ناسراوه و هه‌ندێكجاریش هه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پێی ده‌ڵێن" هه‌رزه‌ی سیاسیی".
له‌ناو یه‌كێتیشدا نه‌ك خیانه‌ته‌كه به‌ڵكو لاهوور سه‌ركۆنه كرا
له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه به پیلانی لاهوور جه‌نگی ئه‌نجام درا و له‌ناو یه‌كێتیشدا نه‌ك خیانه‌ته‌كه به‌ڵكو لاهوور سه‌ركۆنه كرا زۆرێك له سه‌ركرده دیاریه‌كانی ئه‌و حزبه به‌یاننامه‌یان له دژ ده‌ركرن.
به دوو ڕۆژ دوای خیانه‌ته‌كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بوو له به‌یاننامه‌یه‌دا ڕای گه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له رێبازی یه‌كێتی ئه‌و خیانه‌ته‌یان كردووه كه ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی به "كاڵفامه‌كانی ناو یه‌كێتی دانا".
له‌وكاته‌وه قینی كاڵفام كه‌وته نێوان لاهوور و كۆسره‌ت ره‌سووڵ تا ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوو لاهوور ده‌ری بڕێ و قسه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كرده‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی لاهوور كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی ئاڵۆزتر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی نیگه‌رانی راگه‌یاند و بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یامه‌كه‌ی لاهوور له ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆم جێی نیگه‌رانییه، ئه‌و قسانه‌ی به ته‌واوی كۆسره‌ت ره‌سووڵی نیگه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته دۆخێكه‌وه كه چه‌ند كاڵفامێكی وه‌ك لاهوور به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه نیگه‌رانی لای سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبانه دروست كردووه.
په‌یامه‌كه‌ی لاهوور له ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆم جێی نیگه‌رانییه، ئه‌و قسانه‌ی به ته‌واوی كۆسره‌ت ره‌سووڵی نیگه‌ران كردووه
ره‌نگه ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته‌ی ناو یه‌كێتی به‌ته‌واوی ئاسته‌نگ بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه له كۆنگره‌دا بۆی پێكهێنرا و هێشتا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پێ نه‌دراوه.
ماوه‌ی مانگێكه لیژنه‌كانی تایبه‌ت به دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كۆ نه‌بووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ماده‌یه‌كی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشتر لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه چوار كه‌سن له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به 10 ماده ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان دیاریكردووه، نۆ ماده‌ی لێ په‌سه‌ند كراوه و له‌سه‌ر كۆتا ماده رای جیاواز هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه "چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ین، چونكه لیژنه‌كه ماوه‌ی مانگێك زیاتره كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه و له‌سه‌ر په‌سه‌ند نه‌كردنی كۆتا ماده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ماده‌كانی تریش جێبه‌جێ نه‌كراون".
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، چه‌ند ماده‌یه‌ك ڕای جیاوازی له نێوان سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له‌سه‌ره و تا ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نایه‌وێ زانیاری زۆر بدركێنی، به‌ڵام بۆ "وشه" گوتی، ئه‌نجوومه‌نه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
پێی وابوو ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه كه له‌ماوه‌ی مانگێكی تردا ته‌واوی ماده‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن.
یه‌كێتی كۆتایی ساڵی ڕابردوو كۆنگره‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌نجام دا، به‌ڵام نه‌ك نه‌یتوانی كۆتایی به كێشه‌كان و باڵباڵێین بێنی، به‌ڵكو حزبه‌كه به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكدا دابه‌ش بوون و به هێزی چه‌ك و پاره‌یش لاهوور ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی حزبه‌كه‌دا گرتووه و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی كۆنترۆڵ كردووه.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ لای كه‌سه نزیكه‌كانی نیگه‌رانی خۆی له ڕه‌وشی ئێسته‌ی یه‌كێتی نه‌شاردووه‌ته‌وه، وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌ڵێن " به‌ته‌واوی له دۆخی ئێسته‌ی یه‌كێتی نیگه‌رانه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه‌ی ڕه‌نگه ده‌رچوونی له‌ناو یه‌كێتی یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی ئێسته‌ی به‌رده‌می بێت".