د‌یڤید ئه‌گناتیوس نووسه‌ر و توێژه‌ری ئه‌مه‌ریكی له وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی داوه، كه به‌غدا بیه‌وێ یان نا، عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكایه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو و به تایبه‌تیش له مانگی ئۆكتۆبه‌ر"دا ئێران و ئه‌مه‌ریكا به ڕووی یه‌كتر بته‌قنه‌وه و جه‌نگ له نێوانیان ده‌ست پێ بكات.
ئه‌گناتیوس پلانه‌كه‌ی به "ڕووداوه له ناكاوه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ر" ناوبردووه و نووسیویه‌تی، له ئه‌گه‌ری داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، به دڵنیاییه‌وه واشنتن ده‌ست به بۆردمانی بنكه‌كانی میلیشیاكانی ئێران له عێراق به چڕی ده‌كات، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێ وه‌ڵام نابێت و ئاڵۆزی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا دروست ده‌بێ و دۆخه‌كه په‌ره‌ده‌ستێنێ و ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی له جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئاماژه‌ی داوه، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژانی ڕابردوو زۆر به توندی هۆشداری به عێراق دا و به نهێنی به سه‌ركرده‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، كه وڵاته‌كه‌ی باڵوێزخانه له به‌غدا داده‌خات، ئه‌گه‌ر هاتوو حكوومه‌تی به‌غدا به ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌وه‌ستێنێت و بكه‌ری ئه‌و هێرشانه نه‌گرێ و به سزایان نه‌گه‌یه‌نێت و بۆ ڕای گشتی ئاشكرایان نه‌كات، پۆمپیۆ داوای له به‌غدا كردووه ده‌ست به رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق بكه‌ن و چیتر قبووڵی هێرشه‌كان ناكه‌ن كه ئه‌وان ده‌یكه‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌غدا.
كازمی ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكان ببێته‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنرێت
له به‌شێكی تری وتاره‌كه هاتووه، كه ئێران ئه‌و ماوه‌یه زۆر به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات و نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخێك دروست ببێ، كه تره‌مپ سوودی لێ وه‌ربگرێ و به‌وهۆیه‌وه جارێكی تر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بباته‌وه، چونكه ئه‌مه بۆ تاران هه‌واڵێكی خه‌مهێنه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام لێدوانه تونده‌كه‌ی پۆمپیۆ و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به سه‌ركرده‌كانی عێراق، وایكردووه كه ئێران له ئاماده‌باشیدا بێ و بێده‌نگ نه‌بێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ململانێكان بته‌قنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو واشنتن ڕژد بێ له‌سه‌ر داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و بۆردمانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق.
دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزتره له‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ و له میدیاكان باسی لێوه ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی میلیشیاكان بكات، دوور نییه ئه‌وانیش هاووڵاتییان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج، به دڵنیاییه‌وه‌یش كوشتن و به بارمته گرتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی واشنتنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و دژه هێرش ئه‌نجام ده‌دات و به ته‌واوی هه‌وڵی وێرانكردنی میلیشیاكانی ئێران ده‌دات و دۆخه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و جه‌نگ له عێراق به‌رپا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراقیش بچێته پاڵ داوا و په‌یامه نهێنییه‌كه‌ی پۆمپیۆ كه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا كردووه، كاتێك كازمی فه‌رمان به وه‌شاندنی گورز له میلیشیاكان بدات، به دڵنیاییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ره‌س ده‌هێنێت و شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له په‌رله‌مان كۆتایی پێ ده‌هێنن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به ته‌واوی وڵات بكه‌وێته ده‌ست ئێرانه‌وه.
دوور نییه تره‌مپ ئاڵۆزی دروست بكات و دۆخه‌كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن بشێوێنێت
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه به ئه‌گناتیوسی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ڕژد و گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كان ده‌بن به واقیع و زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، له‌و بڕوایه‌داین كه كازمی له‌سه‌ر ڕێیه‌كی ڕاست ده‌ڕوات، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوه‌كانی زۆر خێراتر بكات و پێشتریش كازمی به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه، كه به توندی ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه و چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ناهێڵێت و هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری به‌رپا ده‌كات.
به‌هۆی ڕژدیه‌تی ئه‌مه‌ریكا و فشاری له‌سه‌ر به‌غدا و مه‌ترسی داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی، زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه و میلیشیاكان به په‌له هاتنه سه‌رخه‌ت و به‌یاننامه و ڕاگه‌یه‌نراوی دژایه‌تی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانیان كرده‌وه و خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان دزییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا زۆر به وردی هه‌موو شتێك ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر هاتوو حكوومه‌تی عێراق نه‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات و میلیشیاكان سه‌ركوت بكات، ئه‌وا فڕۆكه‌كانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌جیاتی بۆردمانی داعش ده‌كه‌ونه گیانی میلیشیاكانه‌وه و گه‌وره‌ترین گورزیان لێ ده‌وه‌شێنن، كاتێك ئێرانیش كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وكات دۆخه‌كه به ته‌واوی ده‌ته‌قێته‌وه و جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و جارێكی تر توندوتیژی و ماڵوێرانی ڕوو له عێراق ده‌كاته‌وه.