حکوومەتی ژاپۆن لە پلانیدایە لەسەر مانگ وێستگەیەکی سووتەمەنی دابمەزرێنێت و بۆ گەشتەکانی سەر مانگ و مانەوەی زیاتر لە مانگ و توێژینەوەکان سوود لەم وێستگەیە وەربگیرێت.
پڕۆژەکەی ژاپۆن تا ساڵی 2035 جێبەجێ دەکرێت و ئەو جۆرە سووتەمەنییەش بڕیارە بەرهەمی بهێنێت هایدرۆژینە کە بە سووتەمەنی سەرەکی کەشتییەکانی ئاسمان و پشکنەرەکان هەژمار دەکرێت.
وێستگەکە دەکەوێتە جەمسەری باشووری مانگ، شوێنیک کە سەهۆڵی لێیە
وێستگەکە دەکەوێتە جەمسەری باشووری مانگ، شوێنیک کە سەهۆڵی لێیە و لەگەڵ بەرهەمهێنانی هایدرۆژێن، ئۆکسجینیش بەرهەم دەهینیت و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە خەرجییەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ئۆکسجین لە کاتی گەشتەکاندا کەم دەبیتەوە.
بەگوێرەی
سپوتنیک هاوکات دیمیتری روگوزین سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی رووسیاش پێشبینی کرد هەر یەک لە رووسیا و چین بە یەکەوە بتوانن پەرە بە دۆزینەوەکانیان لە مانگ بدەن و بە تەماشن بنکەیەکی زانستی لەسەر مانگ دابمەزرێنن.
جێگەی باسە ئەمەریکاش بە تەمایە بودجەیەکی زۆر بۆ ناردنی دوو کەس کە یەکێکیان ئافرەتە و یەکیک پیاو بۆ سەر مانگ تەرخان بکات و بۆ یەکەم جار لە جەمسەری مانگ بنیشیت و بەدوای شتی نوێدا بگەرێت.