بانكی ڕه‌شید، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رای گه‌یاند كه قه‌رز بۆ هاونیشتمانییان ده‌دات به مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل و به ماوه‌ی پێنج ساڵ قه‌رزه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه.
ڕه‌شاد خزه‌ییه‌ر وه‌حید، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ڕه‌شید، ئه‌وه‌ی بۆ سۆمه‌رییه نیوز راگه‌یاندووه كه بانكه‌كه‌یان بڕیاری داوه قه‌رز به هاونیشتمانییان بدات بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و پاس و ئۆتۆمبێلی گه‌وره، كه ده‌بێ 90%ـی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه تێنه‌په‌ڕێنێت، به‌های قه‌رزه‌كه تا 30 ملیۆن دیناریش ده‌ڕوات و ده‌بێ كه‌سی قه‌رزوه‌رگر، له ماوه‌ی پێنج ساڵدا پاره‌كه بداته‌وه.
وه‌حید ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، كه به‌رزترین ڕێژه‌ی قه‌رزه‌كه تا 30 ملیۆن دیناری عێراقییه، مه‌رجه‌كانی پێدانی قه‌رزیش ئه‌وه‌یه كه‌فیلێكی هه‌بێ، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه مسۆگه‌ر ده‌كرێت، تا ئه‌و كاته‌ی قه‌رزه‌كه ده‌داته‌وه، ناشبێ ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رز ده‌كات، قه‌رزی پێشتری له‌سه‌ر بێت.
بانكی ڕه‌شید له تشرینی دووه‌می 2016ـدا رای گه‌یاند، دۆلار راسته‌وخۆ به گه‌شته‌وه‌ران ده‌دات، پێشینه‌یش بۆ ئه‌وانه بوو كه باری مرۆیی پێویستیان هه‌یه، هاوكات ئه‌وانه‌یشی له بواری سه‌ربازیدان و نه‌شته‌رگه‌رییان هه‌یه.