له هه‌فته‌ی بیست و شه‌شدا ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، كێشی كۆرپه‌ڵه نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆگرامه، درێژییه‌كه‌شی نزیكه‌ی 17 سمه و ده‌بێت خۆراك باش بخۆی، ئێسته تۆ ڕۆژانه 300 گه‌رمۆكه‌ی زیاده‌ت پێویسته.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و شه‌شه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت، له‌و هه‌فته‌یه كێشی كۆرپه‌ڵه نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆگرامه، درێژییه‌كه‌شی نزیكه‌ی 17 سم ده‌بێت، هه‌روه‌ك باسمان كرد له هه‌فته‌ی ڕابردوو كه مووله‌كانی خوێنی سییه‌كان ده‌ستیان به گه‌شه كرد، له‌و هه‌فته‌یه‌دا تووره‌گه‌كانی هه‌وای ناو سییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به گه‌شه‌كردن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌ردانی ماده‌یه‌ك كه یارمه‌تی فراوانبوونی سییه‌كان ده‌دات له كاتی هه‌ناسه‌دان، له بیرت بێت كه ده‌بێ خۆراكی باش بخۆی، ئێسته تۆ ڕۆژانه 300 گه‌رمۆكه‌ی زیاده‌ت پێویسته.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، له‌و هه‌فته‌یه‌دا سكى دایك به‌رزی منداڵدان نزیكه‌ی چوار سانتیمه‌تر به‌رزتره له ئاستی ناوكى دایك، له‌و هه‌فته‌یه‌دا هه‌ست ده‌كه‌ی كه منداڵدانت له‌ناكاو گرژ ده‌بێت و خاو ده‌بێته، دڵگیر مه‌به و ئاسایییه، زۆربه‌ی جار ئه‌م گرژبوونه بێ ئازاره.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له ته‌نگه‌نه‌فه‌سى دایك ده‌كات و سێ مانگى دووه‌میش به‌ره‌و كۆتا ده‌ڕوات.