ئه‌و خانمانه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، یان به ته‌واوی قه‌ڵه‌و نین، به‌ڵكوو كه‌مێ گۆشتنن، هه‌میشه خه‌ون به جه‌سته‌ی نمایشكاری جلوبه‌رگ و ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه ده‌بینن، واش ده‌زانن ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ت به گشتی له 40 لایدا، ئیتر سه‌رنجڕاكێشیت نامێنێ و نابیته كه‌سێكی ورووژێنه‌ر، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك شتێكی تر ده‌سه‌لمێنێ.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه زانكۆی "شابمان"ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه، ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌و خانمانه‌ی كه‌مێ گۆشتنن، نه‌وه‌ك قه‌ڵه‌وی ته‌واو، ژیانی سێكسییان زۆر باشتر و به‌هێزتره له‌و خانمانه‌ی كه لاوازن، هه‌میشه له‌و ڕووه‌وه چالاكن.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕاپرسییه‌ك ئه‌نجام دراوه، تێیدا ڕای ژماره‌یه‌كی زۆر له خانمانی كه‌مێ گۆشتن وه‌رگیراوه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موویان ژیانی سێكسیان زۆر باشه و لێی ڕازین، به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ش وشه‌ی سه‌رسامی به جه‌سته‌یانه‌وه له مێرده‌كانیان و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌بیستن و هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن سێكسیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، ته‌نیا بۆچوونی خانمان وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵكوو ڕای پیاوانیش وه‌رگیراوه و ده‌ركه‌وتووه، هێنده‌ی حه‌زی سێكسیان بۆ ژنی كه‌مێ گۆشتن ده‌ڕوا، هێند شه‌یدای كچی لاواز و وه‌رزشی نابن. هه‌ر بۆیه توێژینه‌وه‌كه داوا له‌و خانمانه ده‌كات، ئه‌وه‌نده تووشی خه‌مۆكی نه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان وه‌ك ئه‌كته‌ره‌كان نییه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توێژینه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ڕای لێ وه‌رگرتوون، زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س بووه، كه بریتین بنن له ژنان و پیاوانی ته‌مه‌نی له نێوان 23 بۆ 37 كه هه‌مه‌چه‌شنه بوون و چه‌ندان جۆر بیركردنه‌وه‌ی تێدا بووه، له ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه، گه‌یشتوون به‌و ڕاستییه.