ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا تووشبوونی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و میلانیای هاوسه‌ری به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ردووكیان خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه، ئه‌مه‌یش پرسیاری زۆری لای خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا دروست كرد، كه ئایا ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ تره‌مپ و خێزانه‌كه‌ی كام جۆره ده‌بن، كه پێیان ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی خێرا چاك ببنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی
نیویۆرك تایمز به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌وه گه‌ڕاوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ری زۆره كه تره‌مپ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و پێكوته به‌رهه‌مهێنراوه‌یان پێ بدرێ، كه له‌م دواییه بۆ له‌ناوبردنی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراون و ئێسته له‌سه‌ر خه‌ڵكی تاقی ده‌كرێنه‌وه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دۆخی كۆتایی تا كۆی گشتی خه‌ڵكیان پێ بكوترێت.
دوو ڤاكسینی تازه به‌رهه‌مهێنراو له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكاوه به تره‌مپ ده‌درێن
ئاماژه‌ی داوه، ئێسته دوو پێكوتی گرنگ له ئه‌مه‌ریكا له قۆناغی كۆتاییدان، كه یه‌كێكیان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیلی لیلی په‌ره‌ی پێدراوه، ئه‌وه‌ی تریش كۆمپانیای ریگینیرون به‌رهه‌می هێناوه و له ناوچه جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا له سیمپلی جیا جیای خه‌ڵك تاقی ده‌كرێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده نیویۆرك تایمز پێوه‌ندی به گوته‌بێژی هه‌ردوو كۆمپانیاكه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه له زانیارییه‌كان، به‌ڵام هه‌ردوو كۆمپانیاكه ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه داتا و زانیاری هیچ كه‌سێك بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه، كه پێكوته‌كانیان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه یان له‌سه‌ریان تاقی ده‌كرێته‌وه.