مرۆڤ به‌گشتی سییه‌كان كه ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و زۆر پێویست بۆ كرداری هه‌ناسه‌دان، زۆرجار ئه‌و سییه‌كان تووشی كێشه ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن. مرۆڤ زۆر سه‌خته واز له جگه‌ره بهێنێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سییه‌كانی زۆر پیس ببێ و له داهاتووش تووشی زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێ، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ پاراستنی سییه‌كان وازهێنانه له جگه‌ره، به‌ڵام گه‌ر ئه‌مه‌شتان نه‌توانی ده‌توانن به‌م ڕێگه‌یانه سییه‌كانتان به ته‌واوی پاك بكه‌نه‌وه.
زانایان له توێژینه‌وه‌كانیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌كى زۆر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان، له كۆتاییدا تووشی هه‌وكردنی سییه‌كان ده‌بن و تووشی كۆكه و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان ده‌بنه‌وه، جگه‌له‌وه سیكڵدانۆچكه‌كان تووشی هه‌وكردن ده‌بن و هاوسه‌نگی خانه‌كانی له‌ش تێك ده‌چێ و ده‌بێته هۆی دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له سییه‌كان و ده‌م و قوڕگ.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ جگه‌ره‌ش بكێشن و سییه‌كانیشتان پاك بكه‌نه و له تووشبوون به‌و كێشه مه‌ترسیدارانه به دوور بن، پێویسته ئه‌م خۆراك و ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بخوێننه‌وه و سییه‌كانتان به‌مشێوه‌یه به ته‌واوی له ژه‌هر و دوكه‌ڵ و پیسییه‌كان پاك ده‌بێته‌وه.
چۆن سییه‌كانتان پاك ده‌كه‌نه‌وه:
ئه‌م گیراوه‌یه‌ی كه ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان چوار پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه كه یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى سییه‌كان ده‌ده‌ن كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: زه‌نجه‌فیل، ئه‌م ڕووه‌كه تواناى لابردنى لینجه ماده و ته‌واوی ماده زیانبه‌خشه‌كانی له‌ناو ناو سییه‌كان هه‌یه. زه‌نجه‌فیل به‌وه ناسراوه كه تواناى چاكبوونه‌وه و لابردنى ئه‌و ژه‌هرانه‌ى هه‌یه كه له سییه‌كاندا كۆ ده‌بنه‌وه.
دووه‌م: پیاز، یارمه‌تى له‌ناوبردنى ئه‌و ڤایرۆسانه ده‌دات كه له ڕێگه‌ى هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌چنه نێو سییه‌كانه‌وه و توانایه‌كى باشى هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه و گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
سێیه‌م: زه‌رده‌چه‌وه، به باشترین به‌هارات داده‌نرێت له بواری پزیشكیدا، به‌وه ناسراوه كه بڕێكى زۆر له ترشى ئۆمێگا 3 و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان و كانزاى تێدایه . له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مووه سووده دا تواناى له‌ناوبردنى ڤایرۆسیشی هه‌یه و ڕێگرێكی به‌هێز ده‌بێ له دروستبوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه
یه‌ك كیلۆگرام پیاز و یه‌ك پارچه زه‌نجه‌فیلى بچووك و یه‌ك لیتر ئاو و 400 گرام هه‌نگوین ئاماده بكه‌ن و لیتره ئاوه‌كه به باشی بكوڵێنن و دواتر 400 گرام هه‌نگوینه‌كه‌ی تێ بكه‌ن، ئنجا پیازه‌كه و ڕه‌گی زه‌نجه‌فیلی تێ ده‌كه‌ن، پێویسته پیازه‌كه ورد كرا بێ و زه‌نجه‌فیله‌كه‌ش په‌لكه‌كه‌ی لێ بكه‌نه‌وه. له كۆتاییشدا زه‌رده‌چه‌وه‌كه‌ی تێ بكه‌ن و تێكه‌ڵی یه‌كتری بكه‌ن. له كۆتاییدا گیراوه‌كه دابنێن تا سارد ده‌بێته‌وه و پاشان بیخه‌نه نێو ده‌فرێك و له نێو به‌فرگر دایبنێن، هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ر له‌وه‌ی هیچ شتێك بخۆن، دوو كه‌وچك له‌م گیراوه‌یه بخۆنه‌وه و ئێوارانیش به‌ر له ژه‌می ئێواره دوو كه‌وچك له‌و گیراوه‌یه بخۆنه‌وه و سییه‌كانتان له ماوه‌ی مانگێك به ته‌واوی له هه‌موو كێشه و كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی جگه‌ره پاك ده‌بێته‌وه.