چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه له نووسینگه‌ی "وه‌قفی سوننی" عێراق گیراوه، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌كی زۆری تووشی خه‌ڵك كردووه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی "عه‌بدوله‌تیف هه‌میم" سه‌رۆكی دیوانی سوننی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بووه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بڵێ و گوتوویه‌تی: ئه‌وه پیلانگێڕییه له دژمان ده‌كرێ.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، دیوانی وه‌قفی سوننی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به "میدیای زه‌رد و چه‌واشه‌كار" له‌ناو برد و پێیان وایه مه‌به‌ست لێی، لێدانی كه‌سایه‌تیی عه‌بدوله‌تیف هه‌میم بووه، تا پێشكه‌وتنه‌كانی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا په‌ك بخرێ.
پێشتریش یه‌كێتیی هێزه‌كان ڕایان گه‌یاندبوو كه لیژنه‌یه‌كی بۆ پێك ده‌هێنن تا به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت كه ئایا له‌ناو گه‌رماوی به‌شی ژنانی وه‌قفی سوننه كامێرا دانراوه یان نا.