ژنێكی ده‌ستڕه‌نگین له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، توانیویه‌تی به تواناكانی كاری جوان و تابلۆی جوان دروست بكات، ئه‌مه‌یش وای كردووه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هونه‌ری وه‌ك ئه‌ندامێكی خۆیان ده‌ستنیشانی بكه‌ن.
ئه‌فراح ئیبراهیم فاتیحی، كه خانمێكی ده‌ستڕه‌نگینی كورده له‌باره‌ی بواره‌كه‌یه‌وه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له ته‌مه‌نی نۆ مانگییه‌وه به‌هۆی ده‌رزییه‌كی هه‌ڵه‌وه بوومه‌ته خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌ڵام هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستم كردووه به‌هره‌ی وێنه‌كێشانم هه‌یه و ده‌ستڕه‌نگینم، بۆیه بره‌وم به تواناكانی خۆم داوه و ده‌ستم كردووه به هونه‌ری وێنه‌كێشان.
ئەو دەڵێ، تا ئێستە 23 پێشانگای تایبه‌تم كردووته‌وه و له نزیكه‌ی 30 پێشانگای هاوبه‌ش به‌شداری كردووه
زیاتر گوتی، تا ئێسته 23 پێشانگای تایبه‌تم كردووته‌وه و له نزیكه‌ی 30 پێشانگای هاوبه‌ش به‌شداریم كردووه و كاره هونه‌رییه‌كان پێشكه‌یش كردوون، خه‌ڵكی به‌كاره‌كانم سه‌رسامن و به تابلۆی ناوازه ناوی به‌رهه‌مه‌كانم دێنن.
ئه‌و ژنه به‌هه‌ره‌مه‌نده روونی كرده‌وه، له‌م رۆژانه‌دا له‌لایه‌ن رێكخراوی رۆشنبیری و هونه‌ری جیهانی، كه هونه‌رمه‌ندانی ده‌ستڕه‌نگینی دنیا تێدا ئه‌ندامن، به ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه و رێكخراوێكی تری وڵاتی قه‌ته‌ریش وه‌رگیراوم، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد رێكخراوه‌كانی بواری هونه‌ر و كه‌مئه‌ندامان، هاوكاری بوونه و به‌رهه‌مه‌كانیشم كه خۆی له وێنه‌كێشان و به‌رهه‌می ده‌ستڕه‌نگینی ده‌بینێته‌وه، جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌و رێكخراوانه بووه.
ئه‌فراح ئیبراهیم فاتیحی، كه خانمێكی ده‌ستڕه‌نگی كورده و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی به‌هره‌كه‌ی و وێنه ناوازه‌كانی هاووڵاتییانی سه‌رسام كردووه، ئێسته كارمه‌ندی باخچه‌ی ساوایانی كازیویه له كه‌لار، هاوكات قوتابی قۆناغی دووه‌مه له په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری كه‌لار.
كه‌لار/ سه‌بری هۆرێنی