رفاندن و ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك و دواتر كوشتن و سووتاندنی، هاووڵاتییانی جه‌زائیری تووشی شۆك كردووه. دایكی كچه‌كه‌یش داوا له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستدرێژیكاره‌كه له سێداره بدرێت.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ربیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كچێكی جه‌زائیری /19 ساڵ/ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه رفێنراوه و ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته‌سه‌ر، دواتر له‌ناو وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ده‌كوژرێ و ده‌سووتێنرێت، دوێنێ یه‌كشه‌م ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه. پۆلیسیش له رووداوه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه. ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و هاووڵاتییانی جه‌زائیری تووشی شۆك كردووه.
به‌پێی پێگه‌كه، كچه‌كه ناوی "شه‌یما"یه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 19 ساڵ، دانیشتووی پارێزگای بۆمرداس له گه‌ڕه‌كی سونهیهیه، دوای ونبوونی به دوو رۆژ، ته‌رمه‌كه‌ی له وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیی فه‌رامۆشكراو دۆزراوه‌ته‌وه، له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه كوژراوه و دواتر سووتێنراوه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دایكی باس له كوشتنی كچه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێسته كچه‌كه‌م رفێنرا و ده‌مانزانی رفێنه‌ره‌كه‌ی كێیه، ئه‌و پێشتریش له ساڵی 2016دا تاوانی ده‌ستدرێژیی ئه‌نجام داوه. هه‌ڕه‌شه‌ی له كچه‌كه‌م كردووه و ویستوویه‌تی بیبینێت، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین، كچه‌كه‌م چووه‌ته لای و ئه‌ویش رفاندوویه‌تی و به‌پێی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌سه‌ر. دوێنێ یه‌كشه‌م ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
دواتریش دایكی شه‌یما روو له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌جید تهبوون ده‌كات و ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه گیراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه له 2016 تاوانی ئه‌نجام داوه، بۆیه داوا ده‌كات سزاكه‌ی سێداره بێت تا مافی كچه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.