بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا جگە لەوەی كە كاریگەریی زۆر خراپی ئابووری لەسەر وڵاتان بەتایبەتی وڵاتە پیشەسازییەكان هەبووە و تەنانەت ژیانیشی لەم وڵاتانە تێك داوە. پێشبینی دەكرێ ئەم دۆخە تا كۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت.
بێڵ گیتس دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت پێشبینی كردووە ژیان لە وڵاتە پێشكەوتووەكان لە كۆتایی ساڵی داهاتوو ئاسایی ببێتەوە، ئەویش بەو مەرجەی هەرچی زووە پێكوتەی كۆرۆنا بەرهەم بێت و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر وڵاتاندا دابەش بكرێت.
ئەو لەبارەی بەرهەمهێنانی دوو جۆر پێكوتە لە ئەمەریكا گوتی، بەرهەمهێنان و دابەشكردنی پێكوتە بە رێژەیەكی زۆر، ئەوا كاتی دەوێت جگە لەمە ئەمەریكا و وڵاتانی تر لە پرسی دابەشكردنی پێكوتەكە ناكۆكییان هەیە.
گیتس كە تەمەنی 64 ساڵە، لە گفتوگۆ لەگەڵ وال ستریت جۆرناڵ گەشبینە بەوەی پێكوتەكە بتوانێت ژیانی مرۆڤ لە تەواوی دنیا ئاسایی بكاتەوە و كۆتایی بە قوربانییەكان كۆرۆنا بهێنرێت.
بەگوێرەی
شەفەقنا، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانیش پێشبینی كردووە تا كۆتایی ئەمساڵ پێكوتەی كۆرۆنا ئامادە ببێت.
36 ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری خەرج كردووە.
بێڵ گیتس كەسێكی زۆر خێرخوازە و سامانەكەی بۆ یارمەتیدانی هەژاران خەرج دەكات. ئەو تا ئێستە 36 ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری و پەرەپێدانی تەندروستی خەرج كردووە.