دوای فرۆشتنی ته‌واوی ژماره‌كانی كتێبی ڕاستنووسیی "كوردۆ شابان" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، ئه‌مڕۆ چاپی دووه‌می به كۆمه‌ڵێك ده‌ستكاریی گرنگه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
"ڕاستنووسی" یه‌كه‌م كتێبی كتێبخانه‌ی كوردییه كه به‌جارێ ڕێنووس، ڕێزمان و خاڵبه‌ندی به زمانێكی ڕوون و كورت، بخاته به‌رده‌ست خوێنه‌ران و فێری ڕاستترین شێوازی نووسینیان بكات، وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێ: بۆ هه‌موو كه‌سێك و به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری ڕاگه‌یاندن یان ڕۆژنامه‌نووسیدا كار ده‌كه‌ن، زۆر پێویسته.
ڕاستنووسی له بیرۆكه‌یه‌كی بچووكه‌وه ده‌ستی پێ كرد
كوردۆ شابان نووسه‌ری كتێبی "ڕاستنووسی" به "وشه"ی گوت: ڕاستنووسی له بیرۆكه‌یه‌كی بچووكه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كاتێك سه‌رنووسه‌ری یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه‌كان بووم، به‌هۆی خراپیی زمانی هه‌واڵنووس و هه‌واڵنێر و په‌یامنێره‌كانه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنوێنییه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی، مه‌لزه‌مه‌یه‌كم بۆ ستافه‌كه‌م دروست كرد، تێیدا بریتی بوو له هه‌ندێ ڕێسای ڕێنووس و چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه باوه‌كانیان و خاڵبه‌ندی. ئه‌مه‌ی ئاماده‌م كرد، به‌ناو ڕۆژنامه‌نووساندا ته‌قییه‌وه و له گرووپه‌كانی سۆشیاڵ میدیا بڵاویان ده‌كرده‌وه و بووه سه‌رچاوه بۆیان.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، لێره‌دا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م بۆ هات بیكه‌مه كتێب، به‌ڵام هه‌ر به‌و زمانه ساده‌یه كه ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران تاقه‌تیان هه‌بێ به‌رده‌وام بۆی بگه‌ڕێنه‌وه. ئیتر كاتێك ئاماده‌م كرد، جگه له ڕێنووس و خاڵبه‌ندی، ڕێزمانیشم بۆ خسته سه‌ر.
كتێبی "ڕاستنووسی" یه‌كه‌م به‌رهه‌مه له مێژووی كورد، به‌جارێ هه‌رسێ جومگه‌كه‌ی نووسین كه بریتین له ڕێنووس، ڕێزمان و خاڵبه‌ندی له‌خۆ بگرێت و ئاوا كورت و پوخت بێت.
ساڵی ڕابردوو هه‌زار دانه له چاپی یه‌كه‌می كتێبه‌كه چاپ كرا و به‌خێرایی له بازاڕدا نه‌ما، بۆیه نووسه‌ر بڕیاری دا چاپی دووه‌می بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان، هه‌ندێ زانیاریی نوێی بۆ زیاد كردووه و پێش له‌چاپدانی، پێشانی مامۆستا به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب، پسپۆڕی گه‌وره‌ی زمانی داوه، ئه‌و پێیدا چووه‌ته‌وه و پێشه‌كییه‌كی بۆ نووسیوه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا كوردۆ شابان گوتی: به‌داخه‌وه دۆخی كۆرۆنا نه‌بوایه، ئێسته ڕه‌نگه له چاپی چواره‌م بوومایه، چونكه ئه‌م كتێبه، زاده‌ی خه‌یاڵی نووسه‌رێك نییه، به‌ڵكو هه‌مووی بنه‌مان بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ زمانی نووسینه‌كانی خاوێن بكاته‌وه.
ماڵی وه‌فایی ئه‌ركی چاپی دووه‌می كتێبی ڕاستنووسیی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌مڕۆ له‌وێ بڵاو ده‌كرێته‌وه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشی و كتێبخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت.