دژەتیرۆری كوردستان رای دەگەیەنێت كە بەرپرسی پۆلیسی سەربازیی ویلایەتی نەینەوای رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە بەری راستی شاری مووسڵ كوژراوە.
ئەمڕۆ چوارشەم پەیجی دژە تیرۆری كوردستان، هەواڵێكی لەبارەی كوژرانی گەورە تیرۆریستێكی داعش بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیماناندا كوژراوە.
دژە تیرۆری كوردستان دەڵێت، بە گوێرەی زانیارییەكان رۆژی 14-2-2017، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە بەری راستی شاری مووسڵ، گەورە تیرۆریستێك بە ناوی حەقی ئیسماعیل عوید حەیدەر ناسراو بە "ئەبو ئەحمەد" كوژراوە كە بەرپرسی پۆلیسی سەربازیی داعشە لە ویلایەتی نەینەوا، لەگەڵ خۆیشیدا هاوكارێكی كوژراوە.