لە پێناو زیاتر گرنگیدان بە زمان و وێژە و فەرهەنگی کوردی ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین، یەکەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی ساز دەکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى تشرینى یه‌كه‌م، به‌پێى ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ى له ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێیدا هاتووه، "لە پێناو زیاتر گرنگیدان بە زمان و وێژە و فەرهەنگی کوردی ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین، یەکەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی ساز دەکات."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "یەکەمین فیستیڤاڵی ساڵانە ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین، ئه‌مڕۆ هه‌ینى سه‌عات شه‌شى ئێواره، لەژێر درووشمی (دا خەلقی نەبێژتن کو ئەکراد - بێ مەعریفەتن، بێ ئەسڵ و بنیاد)، له پارێزگاى ھەولێر، له بازاڕى داون تاون، نھۆمی دووەم، خانەی f59 له‌ناو کتێبخانەی مەم و زین به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاشكرا كراوه، هاتن بۆ هه‌مووانه و بەرنامەی فیستیڤاڵ، به گوتەی بەخێرهاتن و خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی ساڵێکی مەم و زین، دواتر بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنانی ساڵانە و گوتەی کەسایەتی و ڕۆشنبیران دەربارەی مەم و زین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها بەخشینی دیاری بە ئامادەبووان و چەند پارچە مۆسیقایەک ده‌ژه‌نرێت.