له شاری كه‌ركووك بۆ یه‌كه‌م جار پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كاری ده‌ستی له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك به هاوكاریی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراقی بۆ ژنانی ده‌ستڕه‌نگین كرایه‌وه.
65 ژنی ده‌ستڕه‌نگین به‌شدارییان له‌و پێشانگایه كردووه
ئه‌مڕۆ شه‌موو ڕۆكان جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له شاری كه‌ركووك پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كاری ده‌ستی له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك به هاوكاریی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراقی بۆ 40 ڕێكخراو كرایه‌وه".
زیاتر گوتی، "65 ژنی ده‌ستڕه‌نگین به‌شدارییان له‌و پێشانگایه كردووه و كاره‌كانیان ده‌خه‌نه ڕوو، هاووڵاتییان ده‌توانن كاره‌كانیان لێ بكڕنه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، " پێشانگاکە لەمڕۆوە دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی دووشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشانگاكه ڕۆژانه له سه‌عات 10 به‌یانی بۆ چواری عه‌سر به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌ناو هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك نمایش كراوه".
ئاماژه‌ی دا، به‌رهه‌مه‌كان به‌رهه‌می خۆراكی و جلوبه‌رگ و ئیكسسوارات و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و كاری ده‌ستی و چه‌ندان شتی تریشیان تێدایه.
كاری ده‌ستی ماوه‌یه‌كه له ناو ژنی كورد زیاتر گرنگی پێ ده‌درێت و ساڵانه له شاره‌كان پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستڕه‌نگینییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بووه به داهاتێكیش بۆ ژیانیان.