لاهوور جه‌نگی كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له خۆنمایشكردنێكی حزبیه له سنووری راپه‌رین و قسه بۆ چه‌ند كادرێكی یه‌كێتی ده‌كات، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی باسی قاچاخچیهتییهكانی خۆی له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی بكات په‌لاماری چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌دات.
لاهوور كه دوای دانانی به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ندان كه‌تنی كردووه، ئێسته كه‌وتووه‌ته خۆنمایشكردن و پاكانه‌كردن بۆ كاره قاچاخییه‌كانی خۆی كه ڕۆژانه له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی ده‌كات ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و بوو باكی به ژیانی خه‌ڵكی نه‌بوو ئه‌وكاته‌ی كۆرۆنا له لووتكه بوو ده‌رگای مه‌رزه‌كانی بۆ ئێران ده‌كرده‌وه.
ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی میدیاكانی به باسكردنی مووچه هه‌ستی خه‌ڵكی بوروژێنێت
له چه‌ند قسه‌یه‌كدا له قه‌ڵادزێ، لاهوور جه‌نگی له‌ناو چه‌ند كادرێكی یه‌كێتی ڕه‌خنه له چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گرێ، ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی میدیاكانی به باسكردنی مووچه هه‌ستی خه‌ڵكی بوروژێنێت، به‌ڵام باسی ئه‌و ملیۆنان دۆلاره ناكات كه ڕۆژانه به قاچاخ و دزی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.
لاهوور كه به‌شێوه‌یه‌كی قین له‌دڵ دژی ڕابردووی یه‌كێتیش قسه ده‌كات و ده‌ڵێ، یه‌كێتی له رابردوو هه‌ڵه‌یه زۆری كردووه، هاوكات ڕه‌خنه‌یش له تیمی حزبه‌كه‌ی له حكوومه‌ت ده‌گرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماده‌بوو له‌كاتی قسه‌كانی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له قه‌ڵادزێ بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و قسانه‌ی لاهوور جه‌نگی پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش كراوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وانه كرداریان هه‌بێت نه‌ك قسه.
هه‌روه‌ها پێشتر خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین له‌كاتی سه‌ردانی لاهوور ڕایان گه‌یاندبوو كه چیتر قبووڵ ناكه‌ن به‌رپرسانی حزبی به‌بێ كردار سه‌ردانی سنووره‌كه بكه‌ن.