كۆمپانیای "رێڵم"ـی چینی ڕای گه‌یاند، تازەترین بەرهەمیان لە جۆری کیو دوو پۆر خستووەتە بازاڕەوە و وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، له‌ڕووی دیزاین و سیستمی به‌هێزییه‌وه زۆر گرینگی پێ دراوە و یەکێکە لە بەهێزترینەکانمان.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا مۆبایلی جۆری "Realme Q2 Pro" نمایش كرد و له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌م مۆبایله یه‌كێكە له‌و مۆبایلانه‌ی له‌ڕووی خێراییه‌وه ڕكابه‌ری به‌هێزترینه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن سێ كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانوڕاما" بۆیه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراوه.
ڕێڵم لەم بەرهەمەیدا داهێنان دەکات لەڕووی دیزاین و خێرایی سیستمەوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه ئێستە لە بازاڕەکان بەردەستە به ڕامی هەشت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 تا 512 گێگابایت هه‌یه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدابه‌كارهێنراوه كه 6.40 ئینجه و به سیسته‌می 4K كارده‌كات، ئەمەیش وای کردووە یەکێک بێت لە بەهێزترینەکانی دنیا.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.