پارچه زه‌وییه‌كى به‌راو له سنوورى شارۆكه‌ى دێره‌لووكى سه‌ر به ئامێدى، ترس و دڵه‌ڕاوكێى بۆ جووتیاران دروست كردووه، ئه‌وان پێیان وایه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و زه‌وییه تۆ‌و بكات، هاوسه‌ره‌كه‌ى یان كه‌سێك له خێزانه‌كه‌یدا ده‌مرێت و ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكى كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌ش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش ئاماده نییه كشتوكاڵ له‌و زه‌وییه‌دا بكات.
عوبه‌ید عه‌بدوڵا هاووڵاتییه‌كى گوندى هاریكاى سه‌ر به شاره‌دیێ دێره‌لووك به "وشه"ى راگه‌یاند، زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت پارچه زه‌وییه‌كى به‌راوى سنوورى گونده‌كه‌یان له‌لایه‌ن هیچ جووتیارێكه‌وه تۆ‌و نه‌كراوه و دانه‌چێنراوه، چونكه باوه‌ڕێك هه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه بكات، راسته‌وخۆ ژنه‌كه‌ى یان كه‌سێكى خێزانه‌كه‌ى ده‌مرێت.
ئه‌و پارچه زه‌وییه به‌ناوى "چه‌مێ ژن مریێ" ناو ده‌برێت، به واتاى چه‌مى ژن مردوو، ناوى زه‌وییه‌كه له بۆچوونى جووتیارانى ده‌ڤه‌ره‌كه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وان پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێكیش هه‌وڵی دابێت ئه‌و تابۆیه بشكێنێت، به مردنى ژنه‌كه‌ى یان كه‌سێكى نزیكى، شكستى هێناوه.
عه‌بدوڵا باس له‌وه ده‌كات، "پێشتر چه‌ند جووتیارێك هه‌وڵى كشتوكاڵكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وییه داوه، به‌ڵام ژنه‌كانیان مردووه، پێش چه‌ند ساڵێك جووتیارێك ویستى ئه‌و ترسه بڕه‌وێنێته‌وه، ده‌ستى كرد به چاندنى زه‌وییه‌كه و دواى چه‌ند رۆژێك كه‌سێكیان مرد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر ترسى له دڵى خه‌ڵك دروست كرد".
گوندێ هاریكا له دوو به‌ره‌ى گوندى هاریكا ئاغا و گوندى هاریكا شێخا پێك دێت و هه‌ردوو به‌ره‌كه نزیكه‌ى 150 خێزان له‌خۆ ده‌گرن، پارچه زه‌وى چه‌مى ژن مردوو كه له‌و گونده‌دا هه‌ڵكه‌وتووه، رووبه‌ره‌كه‌ى پێنج دۆنمه، زه‌وییه‌كى به‌راوه و بۆ كشتوكاڵ شیاوه.
وه‌ك عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، "ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ژنه‌كه‌ى تووڕه بێت، به تۆوكردنى ئه‌و پارچه زه‌وییه هه‌ڕه‌شه‌ى لێ ده‌كات، له پێشیناندا ده‌ڵێن، پیاوێك له ژنه‌كه‌ى تووڕه بووبێت، هه‌ستاوه به كشتوكاڵكردن له‌و زه‌وییه تا شتێك به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ى بێت، به‌ڵام هیچ ژنێك كشتو‌كاڵى له‌و زه‌وییه‌دا نه‌كردووه، تا بزانرێت پیاوه‌كه‌ى ده‌مرێت یان نا".
ئه‌مین هاریكى جووتیارێكى ئه‌و گونده‌یه و بۆ "وشه" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، "ئه‌و پارچه زه‌وییه هه‌رچه‌ند زۆر له‌باره بۆ كشتوكاڵ، به‌ڵام نه هیچ جووتیارێك ده‌وێرێت خۆى به خاوه‌نى دابنێت و نه یه‌كێكیش ده‌وێرێت به‌ناوى بێنێت".
عیسمه‌ت ئیبراهیم به‌رپرسى كۆگه‌ى كشتوكاڵ له شاره‌دیێ دێره‌لووك ئاماژه به بۆچوونى خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وییه ده‌دات و پێى وایه، ئه‌و بۆچوونه بنه‌مایه‌كى راستى و زانستى نییه، به‌ڵام به "وشه" ده‌ڵێ، "ته‌نانه‌ت من خۆشم ئاماده نیم كشتوكاڵ له‌و زه‌وییه بكه‌م".
ئیبراهیم زیاتر ده‌ڵێ، "100 ساڵه كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وییه نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ده‌گوترێت بنه‌ماى راستى و زانستى نییه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر چه‌ند كه‌سێك كشتوكاڵیان له‌و زه‌وییه كردووه و ژنه‌كانیان مردوون، ئه‌و بۆچوونه‌ى له‌سه‌ر دروست بووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كشتوكاڵ روونى ده‌كاته‌وه، له ساڵانى سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ته‌كاندا كه قاتوقڕى له كوردستان دروست بوو، جووتیارانى ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌نانه‌ت به‌رزایى چیا و گرده‌كانیشیان داچاند، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاماده نه‌بوو كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وییه‌دا بكات.
"من ده‌زانم ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى چه‌مێ ژن مریێ ده‌گوترێت زانستى نییه، به‌ڵام خۆشم و هیچ جووتیارێك ئاماده نییه له ئێسته و داهاتووشدا كشتو‌كاڵى له‌سه‌ر بكات"، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆگه‌ى كشتو‌كاڵى دێره‌لووك واى گوت.
دێره‌لووك - نه‌وزاد هلۆریى