له یانه‌یه‌كی ئۆگه‌ندی، یاریزانێك به هه‌ڵه گۆڵ له تیپه‌كه‌ی خۆیان ده‌كات. دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه كه به‌هۆی گۆڵه‌كه‌وه ئه‌و تیپه دۆڕانیویه‌تی، به هه‌موو یاریزانه‌كانه‌وه له‌و یاریزانه‌كه‌یان داوه تا گیان له ده‌ست ده‌دات.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ی به هه‌ڵه گۆڵی له تیپه‌كه‌ی خۆی كردووه، ناوی چوچیڵ ئه‌واسییه و و ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له یانه‌یه‌كی ئۆگه‌ندا یاری ده‌كات. رۆژنامه‌ی "مۆنیتۆر"ی ئۆگه‌ندی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و گۆڵه هه‌ڵه‌یه‌وه، تیپه‌كه دۆڕاندوویه‌تی، له دوای یارییه‌كه، هاوڕێكانی ئه‌واسی به هه‌موویانه‌وه لێیان داوه تا گیانی له ده‌ست داوه.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، تیپه‌كه‌ی ئه‌واسی له شاری "لامۆ"ی ئۆگه‌ندا یاریی له‌گه‌ڵ تیپێكی تردا كردووه، ویستوویه‌تی تۆپه‌كه كه بۆ گۆڵی خۆیان هاتووه و بیگه‌ڕێنێته‌وه، به هه‌ڵه له تۆپه‌كه‌ی داوه و راسته‌وخۆ بۆ گۆڵه‌كه‌ی خۆیان چووه و گۆڵی كردووه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه هاوڕێكانی له تیپه‌كه، چاوه‌ڕێیان كردووه تا یارییه‌كه ته‌واو ده‌بێ، كاتێك به‌هۆی ئه‌و گۆڵه هه‌ڵه‌یه‌وه تیپه‌كه‌ی ئه‌واسی دۆڕاندوویه‌تی، بۆیه به‌هه‌موویانه‌وه له ئه‌واسییان داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی برینه‌كانی زۆر بووه، گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ست داوه.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له دوای لێدانه‌كه و كوشتنی ئه‌و یاریزانه، پۆلیسی ئۆگه‌ندا هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرتووه كه ده‌ستیان له كوشتنی چوچیڵ ئه‌واسی هه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه تائێسته به‌رده‌وامه.