سەربازێكی توركیا لە سووریا كوژرا

:: AM:10:09:05/10/2016 ‌
سوپای توركیا كوژران و برینداربوونی سێ سەربازی وڵاتەكەی لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەكان لە چوارچێوەی هەڵمەتی قەڵغانی فورات لە باكوری سووریا ڕاگەیاند.

بەیانی رۆژی 25 ئاب/ئۆگستس، هێزە تایبەتەكانی توركیا بەیاوەری هێزی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە تانك و چەكی قورسەوە سنووری سووریایان بەزاند و لە ماوەی دوو رۆژدا شارۆكەی جەرابلوسیان لە تیرۆریستان پاك كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم سوپای توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزەكانیان لە سووریا لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا سەربازێكیان كوژراوە و دووانی تریشیان بریندار بوون.

ئاماژەی داوە، رووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ تیرۆریستان بەردەوامن كە تا ئێستەش ناوچەكانی باب و دابقیان لەژێر دەستدایە كە لە رووی سەربازی و مێژوویییەوە زۆر گرنگن، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەكانیش هێزەكانی توركیا توانیویانە 18 چەكداری داعش بكوژن.

وشە/سكای نیوز، و:باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د