سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كه‌وت، تا به‌شداریی كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانیی بكات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له شاری میونشی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ شاندێکی سه‌ربازی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له‌رێگه‌ی فڕکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ڕێ که‌وت.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه له په‌راوێزی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده و به‌رپرسه سیاسیه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو کۆ ده‌بێته‌وه.
بڕیاره ڕۆژانی 17 تا 19ی شوبات/ فێبرایه‌ر، كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانی له شاری میونش به به‌شه‌داریی ده‌یان سه‌رۆك، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی وڵاتانی دنیا ئه‌نجام بدرێ، له گرنگترین به‌شداربووه‌كانیش، جێمیس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس ئه‌مینداری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت.
كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر جه‌خت له دۆخی ته‌ناهیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه و بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به گوتارێك، ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له داڵده‌دانی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه بخاته ڕوو.
له‌و سه‌ردانه‌دا، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یاوه‌ری شانده‌که‌ن.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 53یه‌مین كۆنگره‌ی ته‌ناهی له ئه‌ڵمانیا، بڕیاره مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و كۆنگره تایبه‌ت به ته‌ناهییه و له شاری میونیخی ئه‌ڵمانیا له 17ی ئه‌م مانگه دێته سازكردن و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاریشه زیاتر له 500 كه‌سایه‌تی سیاسی له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌شداری تیادا بكه‌ن له‌وانه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
شایه‌نی باسه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 17ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو به‌شداری له كۆنگره‌ی داڤۆس له سویسرا كرد و له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و ئاواره‌كان باسێكی پێشكه‌ش كرد و له سه‌روبه‌ندی كۆڕبه‌نده‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی دنیا كۆ بووه‌وه.