له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا وێنه‌ی حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌ی په‌رله‌مانتاری عێراق، سه‌رجه‌م په‌یچ و پرۆفایله‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكی ته‌نیوه به‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری كۆمیسیۆن خۆی سه‌ردانی ماڵی ئه‌و حاكمه‌ی كردووه بۆ تۆماركردنی بایۆمه‌تری و كۆمیسیۆنیش وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، ئاشكرای ده‌كات كه پێشتر سه‌ردانی ماڵان رێگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام ئێسته رێگه‌پێدراو نییه.
سه‌گڤان دێره‌شی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر بنكه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری، وه‌ك كۆمیسۆن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو سه‌ردانی ماڵانمان ده‌كرد له هه‌موو ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك و ئه‌مه رێگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ی قه‌ره‌باڵغیمان له‌سه‌ر كه‌م بووه‌وه، جارێكی تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ فه‌رمانگه و ته‌نیا له فه‌رمانگه‌كان هاووڵاتییان ده‌توانن ناوی خۆیان له بایۆمه‌تری تۆمار بكه‌ن.
دێره‌شی دڵنیا نییه له چ كاتێكدا ئه‌و وێنه‌یه گیراوه و ده‌ڵێ، پێم وایه بایۆمه‌تری له‌و كاته‌دا سه‌ردانی حاكم سه‌رحان كردووه كه سه‌ردانی ماڵان رێگه‌پێدراو بوو، ئه‌گه‌ر نا بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێكی كۆمیسیۆن نییه له‌ژێر هیچ پاڵه‌په‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بچێته ماڵی به‌رپرسێك.
حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌یی په‌رله‌مانتاری عێراق له لێدوانێكدا بۆ "وشه" ره‌تی كرده‌وه ئه‌و وێنه‌یه له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا گیرابێت و رای گه‌یاند، پێشتر كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان و سه‌ردانی ماڵی منیشیان كرد، به‌ڵام خۆم ره‌تم كرده‌وه له ماڵه‌وه ناوم له بایۆمه‌تری تومار بكرێت و سه‌ردانی ئۆفیسی ئه‌وانم كرد له دهۆك، ئه‌م وێنه‌یه له ئۆفیسی ئه‌وان له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك بدرێت ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
دهۆك/نه‌وزاد هلوری