دوو گەنج بە هۆی سەرقاڵبوونیان بە کچێكەوە تووشی کارەسات بوون

:: AM:10:59:17/02/2017 ‌

کچێکی لبنانی، هەڵستاوە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە تێیدا لە پشت خۆیەوە چرکە ساتی روودانی کارەساتێک دەردەکەوێت.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە پشت ئەو کچەوە دوو گەنج لای ئۆتۆمبێلێک وەستاون و بە هۆی سەرقاڵییان بەو کچە و چاودێری کردنی، ئاگایان لە خۆیان نامێنێت و تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن.

دواتر کاریگەری رووداوەکە بەسەر رووخساری ئەو کچەوە دەردەکەوێت، کە تووشی شڵەژان دەبێت بە هۆی بینینی ئەو رووداوەوە.

سەرچاوە/ سپوتنیک.



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی