زانایان: جیابوونەوە بۆ تەندروستیی ژنان بەسوودە

:: AM:11:31:17/02/2017 ‌

بۆچوونێكی باو لەناو خەڵكدا ئەوەیە، كە هاوسەرگیری دەبێتە هۆی پاراستن و باشكردنی تەندروستیی مرۆڤ، بەڵام نوێترین توێژینەوەی زانایانی ئەمەریكا پێچەوانەی ئەوە دەسەلمێنێت.

لەو بارەیەوە راند كوتوب پسپۆڕی بواری تەندروستیی خێزان رای گەیاند، بە مەبەستی توێژینەوەكە، هەڵستاون بە وەرگرتنی 79 هەزار ژنی تەمەن سەرووی 50 ساڵ و پێداچوونەوە بە فایلی تەندروستییان، لە رووی زانیارییەكانی فشاری خوێن، ئاستی قەڵەویی كەمەر، سیستمی خۆراك و چالاكییە وەرزشی و جەستەییەكان و بە دابەشكردنی لێتوێژراوان بەسەر دوو كۆمەڵەدا، كۆمەڵەی یەكەم هاوسەرداران و كۆمەڵەی دووەمیش جیابووەوان.

پسپۆڕەكە ئاماژەی بەوە دا، لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوتووە، بە گشتی ژنان لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن، كێشی جەستەیان زیاد دەكات، بەڵام كێشی ژنانی جیابووەوە كەمتر و هێواشتر زیاد دەكات، بەراورد بە هی ژنانی هاوسەردار، كە ئەمەش كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی.

كوتوب روونی كردووەتەوە، هۆكاری زیاتر زیادبوونی كێشی ژنانی هاوسەردار، دەگەڕێتەوە بۆ رەوتی رۆژانەی ژیانیان، لە رووی چالاكییە وەرزشی و جەستەییەكان، كە بە هۆی كەمیی كاتەوە ناتوانن بە رێكی راهێنانەكان ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەی ژنانی جیابووەوە.

سەرچاوە/ RT


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی