چه‌كدارانی داعش هێرشیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له شنگال به‌ڵام به توندی به‌رپه‌رچیان درایه‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، چه‌كادارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له ڕێگه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه، له شنگال، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام هه‌ر له دووره‌وه به خۆكوژه‌كانیانه‌وه ته‌قێندرانه‌وه.
پیلانی نوێی داعش له‌و شوێنانه‌ی كه ڕزگار ده‌كرێن، خۆ شاردنه‌وه‌یه له نێو نه‌فه‌قه‌كان، یان هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند زیانێكیان به سوپای عێراقی گه‌یاندووه، پێشمه‌رگه هه‌موو پیلانه‌كانیانی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مه جاری دووه‌مه داعش له دوو قۆڵی جیاوازه‌وه هێر بكاته سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه شكستی هێناوه و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه، پێشتر زانیاری به پێشمه‌رگه دراوه، هه‌ندێكیشیان كه دوور بووبن له پێشمه‌رگه، به مووشه‌كی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان خاپوور كراون.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، تا ئێستە زیاتر لە 20 گوندی دەوروبەری شارەدێی حەمدانییە و ناو شارەدێكە بە تەواوی ئازاد كراون، ئه‌مڕۆش هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر داعش به‌رده‌وامی هه‌یه و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵیشدا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری شارەكەوە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقەوە هێرش كرایە سەر داعش، پێشمەرگە نۆ گوند و سوپای عێراق یەك گوندی ئازاد كرد و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خازر ئاماژەی بەوە دا كە زیاتر لە 200 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە دەست داعش پاك كردووەتەوە.
لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی 60 هەزار چەكداری سوپا و پۆلیسی عێراق، شارەكە كەوتە دەست تیرۆریستان، ئەمڕۆ دووشەمیش 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دوای دوو ساڵ و زیاتر لە چوار مانگ، هێرش بۆ رزگاركردنەوەی شارەكە و وەدەرنانی تیرۆریستان دەستی پێ كرد.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.