كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان

:: AM:10:52:19/10/2016 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی داوە، كە ئەمڕۆ چوارشەم لە هەولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێ لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، لە دهۆك ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ بارینی نمە بارانێكی كەم لە هەندێ ناوچەی شاخاوی لە پاش نیوەڕۆ ئاسمان لەسەرخۆ دەگۆڕێت بۆ پەلە هەور. لە كەركووكیش ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور. بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە و نزمترین پلەش 17 پلەی سیلیزی دەبێت.



هەروەها سبەی پێنجشەم لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 32 پلە و نزمترین پلەش 15 پلەی سیلیزی دەبێت.



وشە - باز ئه‌حمه‌د