دوێنێ شه‌و ئه‌پڵ به‌فه‌رمی هه‌ردوو مۆبایله‌كانی ''ئایفۆن 12 مینی و ئایفۆن 12 پرۆ ماكس''ی خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی مۆبایله‌كه‌یان كڕیوه، گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بۆكسهكهیان نه شه‌حنی له‌گه‌ڵه نه هێدفۆنیش، به‌شێكیش وایان زانیوه هه‌ڵه ڕووی داوه، به‌ڵام ئه‌پڵ به‌فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه بۆكسه‌كان ته‌نیا مۆبایله‌كه له‌خۆ ده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی ''
macrumors'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌پڵ به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی به‌بێ شه‌حن و هێدفۆن ده‌فرۆشێت، ئه‌مه‌یش به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه و زۆر له به‌كارهێنه‌رانیش ئه‌وه‌یان گوتووه كه كڕینی ئه‌م ئایفۆنه، له‌وه گرانتربوو كه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد، چونكه ده‌بێ شه‌حن و هێدفۆیش له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه بكڕین.
ئەگەر بتەوێ ئیفۆنەکە بکڕت ئەوا دەبێ نزیکە 59 دۆلاریتری لەسەر دانێیت بۆ کڕینی هێدفۆن و شەحنی ئۆرجیناڵ بۆی
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی ئایفۆنه‌كان له 800 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا هه‌زار و 200 دۆلار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێ بیكڕیت، ئه‌وا ده‌بێ نزیكه‌ی 59 دۆلاری تری له‌سه‌ر دانێیت بۆ كڕینی هێدفۆن و شه‌حنی ئۆرجیناڵ بۆی، كه ههمهیش زیاده خه‌رجییه كه ئایفۆنه‌كه پێتی ده‌كات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس، له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.