توێژه‌رێكی ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له بابه‌تێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئێران و میلیشیاكان له هه‌وڵی فره‌وانكردنی هه‌ژموون و پێگه‌ی خۆیانن له عێراق و هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان پێ ده‌دات، تا ته‌واوی وڵاته‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئه‌زموونی لبنان له عێراق زیندوو بكه‌نه‌وه.
ماكس بۆت توێژه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له
بابه‌ته‌كه نووسیویه‌تی، له دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌نگیان بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپیش له‌شوێنی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕوویان بوه‌ستێته‌وه، خه‌ریكه داوا و بڕیاره‌كه‌یان قبووڵ ده‌كات و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كێشێته‌وه و به ده‌ستی خۆی واشنتن كۆتایی به هه‌ژموونی خۆی له عێراق ده‌هێنێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه كه ژماره‌ی هێزه‌كانی له پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازه‌وه بۆ سێ هه‌زار سه‌رباز تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یش مایك پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌غدا كرد كه باڵوێزخانه‌یان له به‌غدا داده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆتایی به هێرشی مووشه‌كی میلیشیاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌كه نه‌هێنن، هاوكات میلیشیاكانیش بڵاویان كرده‌وه، كه به مه‌رجی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی به هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانیان ده‌هێنن.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ تاران و پرۆسه‌ی به لبنانكردن خێراتر ده‌كات
له ڕاستیدا كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كارێكی ئاسایییه، به‌ڵام كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان مه‌ترسیداره، چونكه پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كه ماون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ ئێران و میلیشیاكان و به دیاریكراوی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شته به تاران ده‌دات، كه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، كه عێراقێكی خاڵی له سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ببینێت. كاتێك ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، ستراتیجی ئێران بریتییه له به "لبنانكردنی عێراق" واته هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیج ده‌گرێته‌به‌ر كه له لبنان بوونی هه‌یه، حكوومه‌تێكی ڕووكه‌شی سه‌ر به وڵاتانی ڕۆژئاوا له به‌غدا دروست ده‌كات و له ژێره‌وه‌یش حكوومه‌تی میلیشیاكان و حكوومه‌تی قووڵ و سێبه‌ر دروست ده‌كات و هه‌موو بڕیارێكی عێراق به‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌بێ و حكوومه‌تی فه‌رمی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێ و وه‌ك بووكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێ، به ده‌ستی میلیشیاكانه‌وه.
ئێسته میلیشیاكان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری عێراقدا گرتووه، له گوومرگه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، پرۆژه‌كانی بنیاتنان و كێڵگه‌ی نه‌وت و پرۆژه‌ی ته‌ندروستی و ئاوه‌ڕۆ و شه‌قام و كۆلێژ و زانكۆ و شوێنی گه‌شتیاری و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و ته‌نانه‌ت چێشتخانه و كافتریاكان، بارهه‌ڵگره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و ماسیگران و جووتیاران و ئاواره‌كان" یاری به چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یانسووڕێنن، باج و سه‌رانه‌یان به زۆر لێ وه‌رده‌گرن.
هیشام ئه‌لهاشمی له به‌رانبه‌ر ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنانه له شه‌شی ته‌مووز/یۆلیۆ بوو به قوربانی و له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیاكان كۆتایی به ژیانی هێنرا، هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش پشتڕاستیان كرده‌وه كه میلیشیاكان كوشتوویانه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكی توند له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دژ به‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه له واقی نه‌گیرایه‌به‌ر و تا ئێسته‌یش دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ ئه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دا، خۆی پێشكه‌شیان ده‌كات
كاتێكیش 14 له ئه‌ندامانی حزبوڵا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه گیران، ئه‌وان خۆیان گه‌یانده ناوچه‌ی سه‌وز و ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان سووتاند و دروشمیان دژی كازمی ده‌گوته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌تیان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و 14 كه‌سه ئازاد نه‌كرێ، به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌ت به په‌له گیراوه‌كانی ئازاد كرد، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ڕوون كه هه‌نگاو به هه‌نگاو حكوومه‌تی عێراق كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانه و شه‌رعییه، به‌ڵام ده‌بێته حكوومه‌تێكی ڕووكه‌شی بێ ده‌سه‌ڵات و میلیشیاكان له ژێره‌وه هه‌موو سێكته‌رێكی ژیانیان كۆنتڕۆڵكردووه.
ئه‌و كارانه‌ی ئێسته میلیشیاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئه‌وانیش باج و سه‌رانه‌یان له خه‌ڵك ده‌سه‌ند و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی تریان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، به ویستی خۆیان مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد و ئاماده‌نه‌بوون بچنه ژێر هیچ یاسا و ڕێسایه‌كه‌وه، كاتێك ئه‌م پێوه‌رانه به‌سه‌ر میلیشیاكانیش بسه‌پێنین هیچ جیاوازییه‌كی نامێنیت، بۆیه ئه‌وان هه‌نگاو به هه‌نگاو فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌ت زیاتر ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه ئابوورییه‌كان ده‌گرن و دواجاریش حكوومه‌تی عێراق ده‌بێته حكوومه‌تی لبنان و میلیشیاكانیش هاوشێوه‌ی حزبوڵا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌رت و سامانی گشتی عێراقدا ده‌گرن و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن، وه‌كچۆن ئێران له ڕێی حكوومه‌تێكی سه‌ر به ڕۆژئاواوه ده‌یان ساڵه لبنان به‌ڕێوه ده‌بات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێ، به‌هه‌مانشێوه عێراقیش هه‌مان سیاسه‌تی له‌سه‌ر پێڕه‌و ده‌كرێ، به دڵنیاییه‌وه‌یش ئه‌زموونی عێراق بۆ ئێران زۆر له ئه‌زموونی لبنان به‌هێزتر و سوودمه‌ندتر ده‌بێ، چونكه دراوسێی خۆیه‌تی، جیا له‌وه‌یش لبنان به هیچ شێوه‌یه‌ك سامانێكی زه‌به‌لاحی نه‌وتی وه‌كو عێراقی نییه، تا تاران قازانجی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ی ده‌ست بكه‌وێت.