به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، یادكردنه‌وه‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان و له‌دایكبوونه‌كان ئێسته كه‌متر به‌ڕێوه ده‌چێت و یان هه‌ر به‌ڕێوه ناچێت، خواست له‌سه‌ر كڕینی گوڵ كه‌می كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شێروان محه‌مه‌د دیزاینه‌ری گوڵ له گوڵفرۆشی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته له‌چاو جاران خواست له‌سه‌ر كڕینی گوڵ %80 كه‌می كردووه و هاووڵاتییان ته‌نیا گوڵ بۆ نه‌خۆشی یان ماره‌بڕینی نێوان كچ و كوڕ ده‌به‌ن و هیچ بۆنه‌یه‌كی تر نه‌ماوه".
زیاتر گوتی، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازاڕی فڕۆشتنی گوڵ كه‌می كردوه‌وه نرخه‌كه‌یشی به‌رزبووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر گوڵ به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها نرخی دۆلاریش به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه".
ئاشكرای كرد، "زۆربه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی دێـنه كوردستان له دوو وڵاته دێن، ئه‌وانیش گوڵی هۆڵه‌ند كه له كینیاوه دێت، هه‌روه‌ها گوڵی ئێرانی له ئێرانه‌وه دێـت، به‌ڵام خواست له‌سه‌ر گوڵه هۆڵه‌ندییه‌كه زیاتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی باشتر و كوالێتی گوڵه‌كان له په‌روه‌رده‌كردندا به‌رزتره".
ساڵی 2018 بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌ولێر پێشانگای گوڵی كرایه‌وه، ئه‌وه‌یش وای كرد ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌مامگه‌كان به‌شداری بكه‌ن و نموونه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان پێشان بده‌ن. به‌ڵام ساڵی پار و ئه‌مساڵیش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌و پێشانگایه نه‌كرایه‌وه.
گوڵ یه‌كێكه له جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین ڕووه‌كه سروشتییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی مرۆڤه‌كان ئاره‌زووی گوڵ ده‌كه‌ن، چونكه كاتێك بۆنی ده‌كه‌یت یان ده‌یبینیت گیانت ئارام ده‌كاته‌وه و هه‌ستێكی خۆش پێ ده‌به‌خشێت.