پەرلەمانتارێكی یەكەمین خولی پەرلەمان كۆچی دوایی كرد

:: PM:12:15:15/10/2020 ‌
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد، ئەندامی كارای یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی تشرینی یەكەم، عەلی ڕەسووڵ ڕۆستەم پەرلەمانتاری خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ئەو پەرلەمانتارە لە فڕاكسیۆنی یەكێتی بوو، لە ڕیزبەندی پەرلەمانتارێتی لەو حزبە پلەی 31 بوو.

عەلی ڕەسووڵ ڕۆستەم ئەندامی كارای یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان بوو و بەردەوام بوو لە كارەكانی لەو یەكێتییە.

لە خولی یەكەمی پەرلەمان، یەكێتی خاوەن 50 كورسی بوو، ئەوەیش دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك لە كورسییەكانی خۆی بەو حزبە دا.



وشە - رامیار جەواد