ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە سەرووی 416 هەزار حاڵەت

:: PM:06:05:15/10/2020 ‌
ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 38 ملیۆن 848 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 98 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3587 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.

بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 20023 پشكنین ئەنجام دراوە، 3587 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1156 حاڵەت لە بەغدا و 45 لە نەجەف و 332 لە سلێمانی و 322 لە هەولێر و 320 لە دهۆك و 50 لە كەربەلا و 131 لە كەركووك و 218 لە واست و 202 لە بەسڕە و 123 لە میسان و 104 لە بابل و 87 لە دیوانییە و 37 لە ئەنبار و 118 لە نەینەوا و 86 لە سەڵاحەدین و 64 لە موسەنا و 159 لە دیالە و 33 لە زیقاڕ.

هەر ئەمڕۆ 3356 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1169 لە بەغدا و 136 لە هەولێر و 94 لە سلێمانی و 95 لە كەركووك و 146 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 65 حاڵەتی مردن،  نۆ لە سلێمانی و 10 لە هەولێر و نۆ لە دهۆك و دوو لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 416802 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 350752 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10086 حاڵەت.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل