ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یان له ناوجه‌رگه‌ی سلێمانی تێپه‌ڕ ده‌بێ و باوكی ئامانج بابانیش ده‌ڵێ، باوه‌ڕناكات كوڕه‌كه‌ی بكوژی خێزان و منداڵه‌كه‌ی بووبێ و ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه.
محه‌مه‌د نووری باوكی ئامانج بابانی له یه‌كه‌م ساڵڕۆژی كوشتنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان بۆ "وشه" گوتی، ئامانج له ژیانیدا چه‌كی نه‌بووه و به‌كاریشی نه‌هێناوه، هیچ كاتیش ئاواتی ئه‌وه نه‌بووه چه‌كی پێ بێت، هه‌موو دۆست و هاوڕێكانی و خه‌ڵكیش ده‌زانن، بابه‌تی خۆكوشتنی خۆی و كوشتنی ژن و منداڵه‌كه‌ی دووره له ڕاستییه‌وه.
زیاتر گوتی، سه‌عاتێك پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕووبدات، ئامانج لای ئێمه بوو و گوتی میوانی لانه‌م و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی برده لای ماڵی ئه‌وان، له‌گه‌ڵ لانه سه‌ركه‌وتووه و له‌لای ته‌رمیناڵی شاره‌زوور داوه‌تی كردبوو و پاشان له‌وێ ئه‌و ڕووداوه‌یان به‌سه‌ردا هێنرا.
كوڕه‌كه‌م به ژیانی چه‌كی نه‌بووه و به‌كاری نه‌هێناوه، چۆن توانی خۆی و دوو كه‌سی تر بكوژێ
له به‌شێكی قسه‌كانی محه‌مه‌د نووری ده‌ڵێ، من زۆر دڵنیام كه كوڕه‌كه‌م خۆی نه‌كوشتووه و له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لانه‌یش نه‌كوژراوه، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ست نییه، وه‌كچۆن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه‌یش خۆكوژی بووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ست نییه.
ڕووداوی كوشتنی ئامانج و لانه و منداڵه‌كه‌ی تا ئێسته‌یش جێ گومانی زۆره، پاش ئه‌وه‌ی له ئێواره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له نێو ئۆتۆمبێلی لانه له به‌رده‌م تێرمیناڵی شاره‌زوور ته‌رمه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه، گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه زیاتر بوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه‌ی تاوانی هه‌رێم له ڕۆژی شه‌شی شوبات/فێبرایه‌ری 2020 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گومانی خسته سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی سلێمانییه‌وه خرابوونه‌ڕوو. تا ئێسته‌یش ئه‌و دۆسیه‌یه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و نه بكوژ دیاره و نه سه‌ره‌داوی ڕووداوه‌كه.
سلێمانی/هه‌ستیار عه‌بدوڵا.