ئه‌مڕۆ شه‌موو لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و سووتاندیان و دوای ئه‌و هه‌وڵه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و كاره به هه‌وڵێكی ترسنۆكانه داده‌نێن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو17ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌رانبه‌ر به باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێنانه خواره‌وه‌ی كراوه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی كارێكی ترسنۆكانه‌یه و دووره له یاسا و ده‌ستووری عێراق.
زیاتر گوتی، به‌پێی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆیان هه‌یه له هه‌ر شارێك باره‌گایان هه‌بێت و ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن، چونكه ئاڵای كوردستان له ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی پێ دراوه و یاساییه و ئه‌و كاره‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
سووتاندنى باره‌گاى پارتى مه‌ترسیدارە و زه‌نگێكه بۆ ته‌واوى باره‌گاى حزبییه كوردستانییه‌كانى تر له عێراق
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، سووتاندنی باره‌گای پارتی مه‌ترسیداره و زه‌نگێكه بۆ ته‌واوی باره‌گای حزبییه كوردستانییه‌كانی تر له عێراق، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار هه‌ڵوێستی ڕژدیان هه‌بێت.
كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووی دا به‌رانبه‌ر به ئاڵای كوردستان و سووتاندنی باره‌گای حزبی كوردستانی، كارێكی مه‌ترسیداره و هێزه ته‌ناهییه‌كان وه‌ك بینه‌ر سه‌یری رووداوه‌كانیان كرد.
ئاشكراشی كرد، ئه‌وه ته‌نیا هێرش نییه بۆ سه‌ر باره‌گایه‌ك، به‌ڵكو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت هه‌ركات شتێك له كوردستانه‌وه كرا و به دڵی عه‌ره‌ب نه‌بوو، ئه‌وان باره‌گا حزبییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌وه‌ی كه كراوه پێشێلكردنی ده‌ستووره.
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن گرووپێكى دیار كراوى میلیشا له به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر باره‌گاى پارتى و سووتێنرا، هاوكات ئاڵاى كوردستان و ئاڵاى پارتى پێكه‌وه داگیر كرا. رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رانى كورده‌وه به قبووڵ نه‌كراو هه‌ژمار كرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی