وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه په‌لاماردانی باره‌گای هه‌ر حزب و لایه‌نێك، دواتر سووكایه‌تی كردن به‌ئاڵای كوردستان، په‌یامێكی روونه و ده‌خوازێت هه‌رچی زووه ململانێ حزبییه‌كان و گرژییه سیاسیه‌كان به‌لاوه بنرێن و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن.
له‌به‌رانبه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا كه گرووپێكی میلیشیایی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای پارتی و سووتاندیان و دواتر ئاڵای كوردستان و پارتیان داگرت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، سوتاندن و بێڕێزی كردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان، كه سه‌تان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، له ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا گیانی خۆیان به‌خشیوه، " به‌توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین"، چونكه ئاڵای كوردستان، سیمبولی باڵای به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ره‌مزی ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیانه.
داوا ده‌كه‌ین كه لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌وباره‌وه بكه‌ن
" په‌لاماردانی باره‌گای هه‌ر حزب و لایه‌نێك، دواتر سووكایه‌تی كردن به‌ئاڵای كوردستان، په‌یامێكی روونه‌و، ده‌خوازێت هه‌رچی زووه ململانێ حزبییه‌كان و گرژییه سیاسیه‌كان به‌لاوه بنرێن و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن، بۆ پاراستنی پیرۆزییه‌كان و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێسته و ئاینده" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن كه لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌وباره‌وه بكه‌ن و رێگری له‌و جۆره پێشێلكارییانه بكه‌ن، كه دواجار میمبه‌ری پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و پاراستنی به‌ها دیموكراتیه‌كان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ده‌ستبردن و سوكایه‌تی كردن به ئاڵای پیرۆزی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نیه و ده‌بێ ئه‌نجامده‌رانی به‌زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێن، له هه‌موو ئان و ساتێك‌دا، پارێزه‌ری خاك و ئاڵای پیرۆزی كوردستانین، وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان ده‌یپارێزین.