جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی ئهوكارانهیان كردووه ئه‌وپه‌ڕی بێئه‌خلاقییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ئۆكتۆبه‌ر، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و په‌ڕی بێئه‌خلاقییه سووتاندنی ئاڵای كوردستان له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ئه‌و كاره‌یان كردووه، "ئه‌وانه كه‌سانێكی تاڵانچی و ساخته‌چی و به قسه‌ی ئه‌ملاوئه‌ولا ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن".
ئاڵای كوردستان پیرۆزی خۆی هه‌یه و ده‌ستوورییه
شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ، ئاڵای كوردستان پیرۆزی خۆی هه‌یه، ده‌ستوورییه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان كردووه، نه خۆیان یاسایین و نهدهستوورین، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكن.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه یه‌كڕیزی و كۆبوونه‌وه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانه، هێزێك و توانایه‌كی گه‌وره ده‌دات به میلله‌ته‌كه‌مان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و كارێكی نا مرۆڤانه كه به‌رانبه‌ر به كوردستان بكرێت.
لێدوانه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌موو زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوردستانیان له‌به‌رانبه‌ر سووتاندنی باره‌گای پارتی هاتنه ده‌نگ كه له‌لایه‌ن گرووپێكی میلیشیایی له به‌غدا سووتێنرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی