دوای سووتانی ئاڵای كوردستان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و به به‌رچاوی هێزه ته‌ناهییه‌كانی به‌غداوه، ته‌واوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و سه‌رۆكی دوو فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراقیش ئه‌و كاره به بێرێزی به پیرۆزییه و سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌زانن.
به‌یانیی دوێنێ شه‌موو 17ی ئۆكتۆبه‌ر، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ره‌ڕای سووتاندن و ئاگرتێبه‌رادنی باره‌گاكه، هاوكات ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكه هێنرایه خواره‌وه و دواتر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌شه به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه سووتاندنی ئاڵای كوردستان كارێكی دوژمنكارانه و قێزه‌ونه و سووكایه‌تییه به پیرۆزی و سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
زیاتر گوتی، ئه‌و كاره جووڵاندنی هه‌ستی رق و دابه‌شكارییه، دژه له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری، دژی ده‌ستوور و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه.
هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه، ته‌واوی حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره پێشان دا، بۆ سووتانی ئاڵای كوردستان و سووتانی باره‌گای حزبه‌كان و پێیان وابوو ئه‌و كاره‌ی كراوه له داهاتوودا مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی باره‌گا حزبییه كوردستانییه‌كان له شاره‌كانی عێراق دروست ده‌كات.
ئه‌و كاره‌ی كرا دژی یاسایه و ئێمه هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ری ده‌بێت
لای خۆیه‌وه ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، سووتاندنی ئاڵای كوردستان و سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان كارێكی ناده‌ستووری و پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه‌ته له عێراق، چونكه ئاڵای كوردستان ده‌ستوورییه و له عێراقدا رێز لێگیراوه و ئاڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌ند ملیۆن كه‌سییه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و كاره‌ی كرا دژی یاسایه و ئێمه هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ری ده‌بێت و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، دروستكردنی فه‌وزایه و هێرشكردنه سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، پێویسته هه‌رچی زووه حكوومه‌تی عێراق رێوشوێنی ئیداری و یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بگرێته‌به‌ر، چونكه ئه‌مه مه‌ترسی هه‌یه له داهاتوودا هه‌مان شت دووباره ببێته‌وه.
سووتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای حزبی، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای هاووڵاتییان به چین و توێژه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جووڵاندووه، پێیان وابوو كه سووتانی ئاڵای كوردستان كارێكی نامرۆڤانه‌یه و ده‌ستبردن بۆ پیرۆزی ئاڵا رێپێدراو نییه و دژی هه‌ر سته‌م و به‌رهه‌ڵستكارێك ده‌بنه‌وه كه بیه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ئاڵای كوردستان.
له په‌یامێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به توندی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و هه‌ر جۆره هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و گرووپێكه‌وه بۆ سه‌ر سیمبۆله‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی جێی قبووڵكردن نییه، پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باره‌گای حزبه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانی بیانی له به‌غدا و هه‌ر شارێكی تر له هێرشی هه‌ر گرووپێكی له‌یاسا ده‌رچوو بگرێته هبه‌ر.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی