نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کۆ بووەوە، لە دیدارێکدا چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان له عێراق كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی هیندستان کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پێوه‌ندییه‌كانی هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ڕه‌وه‌ندی هندی له هه‌رێمی كوردستانیان کردووە.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی پێوه‌ندییه ئابوورییەکان و فراوانكردنی قه‌بارەی بازرگانیی هیندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌تی هیندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.
هەروەها باسیان له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هیندستان و هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی هندستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وەژیانی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاكانی وڵاته‌كه‌ی خسته ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد، سەرۆک نێچیرڤان بارزانییش بڕواى هەرێمى کوردستانى بە ڕەتکردنەوەى توندوتیژى و پەیڕەوکردنى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى سوبهاش چاندرا کەین کونسولى گشتیى هیندستان لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها دووپات له پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە، به‌تایبه‌تیش له بواری خوێندنی زانكۆیی و کورسیی خوێندن له پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی هندستان.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕه‌وه‌ند و ده‌ستی كاری هندی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تێیدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هیندی له هه‌رێمی كوردستان كرد.